٢١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٤٨
Source: Mehrnews
وەزیری بەرگریی ئێران: بە مووشەکی نوێ وەڵامی سەربزێویی دوژمن دەدەینەوە

وەزیری بەرگریی ئێران وتی: ئێمە ئەوڕۆکە مووشەکگەلێکمان هەیە کە زۆر سەرترن لە مووشەکەکانی پێشوو و ئەگەر دوژمنی زایۆنی سەربزێوێکی تر دست پێ‌ىکات، لە دژی بەکاری دێنین.

 ئەمیر سەرتیپ "عەزیز نەسیرزادە" وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە وتاردانی بە بۆنەی "ڕۆژی پیشەی سەربازی، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا نەک هەر بەرەوڕووی دوژمنی زایۆنی، بەڵکوو بەرەوڕووی هەموو هێزی لۆجیستیکی و هەواڵگەری و پاڵپشتیی ئەمریکا لەو دوژمنە بوو، ڕایگەیاند: هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ پاڵپشتیی بیانی و تەنیا بە پشتبەستن بە دەسکەوتە پیشەسازییەکانی بەرگریی خۆی لە دژی دوژمنان تێهەڵچوو و بەوەشەوە هەموو جیهان دیتیان چۆن مووشەکەکانمان ئامانجەکانیان بەدروستی دەپێکا.

سەرتیپ نەسیرزادە، ڕاشیگەیاند: ئەو مووشەکانە بەرهەمی چەند ساڵ لەوە پێشی وەزارەتی بەرگری بووە و ئەوڕۆکە ئێمە مووشەکگەلێکمان چێ‌كردووە کە خاوەن توانستی زۆر باشترن بە نیسبەتی مووشەکە پێشووەکان و ئەگەر دوژمنی زایۆنی سەربزێوێکی تر دست پێ‌ىکات، لە دژی بەکاری دێنین.

ناوبراو بیریشی هێنایەوە کە توانستی پەدافەندی و بەرگریی ئیسرائیل کە بە بەهێزترین پەدافەندی جیهانی ناوی لێ دەبرێت، لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، نەیتوانی پێش بە مووشەکە ئێرانییەکان بگرێت و لە دواڕۆژانی شەڕدا لەسەدا 90ی مووشەکەکانی ئێمە ئامانجەکانی خۆیان بێ بەرگری دەپێکا و ئەوە نیشاندەری بەرزبوونی ئەزموونەکانی ئێمە لەو شەڕە بوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha